کەرکووکی: هاوپەیمانان پێشمەرگەیان بۆردوومان نەکردووە
کەمال کەرکووکی، فەرماندەی میحوەری رۆژئاوای کەرکووکی هێزەکانی پێشمەرگە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاندووە، کە ”من خۆم ھەموو سەنگەرەکانم بەسەر کردەوە و پەوەندیم بە فەرماندەکانیش کردووە، ھیچ بۆردومانێکی لەو شێوەیە نەبووە“.
پێشتر دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە، کە فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، بە هەڵە هێزێکی پێشمەرگەیان بۆردوومان کردووە و شەهید و برینداریش هەن.
کەمال کەرکووکی سەرلەبەری هەواڵەکە ”بە درۆ“ دەزانێت و رایدەگەیەنێت، کە ”ئەسل و ئەساسی نییە“.
باسنيوز
