له ‌میحوه‌ری مه‌خمووردا 11 تیرۆریست كوژران

له ‌میحوه‌ری مه‌خمووردا 11 تیرۆریست كوژران
گوتەبێژی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری مەخموور ئاشکرای کرد، کەمێک لەمەوبەر فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان بنکە و بارەگاکانی تیرۆریستانی داعشیان تێر بۆردومان کردووە، لە ئاکامدا ١١ تیرۆریست کوژران و ژمارەیەکیش بریندار بوونە.
گوتەبێژی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری مەخموور (ئەحمەد ئەنوەر) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "تۆزێ لەمەوبەر فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان لە میحوەری مەخموور لە گوندی سەلاحیە بنکەیەکی مووشەکهاوێژ و ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێڕکراویان کردە ئامانج و لەناویان دا."
(ئەحمەد ئەنوەر) گوتیشی، دوای لە گوندی خەربانیە فرۆکە جەنگییەکان تۆتۆمبێلێکی دۆشکەداری تیرۆریستانی داعشیان کردە ئامانج و، سووتاندیان.
(ئەنوەر) ڕوونیشی کردەوە، بە ھۆی ئەو بۆردومانانەوە، داعش ١١ تیرۆریستان لێ کوژراوە و، ژمارەیەکیشیان لێ بریندار بووە.
گوندی سەلاحیە ٢٥ کم و، گوندی خەربانیە ١٨ کم لە مەخموورەوە دوورن.
Top