حكوومه‌ت، لێدوانێكى سه‌رۆكى لیژنه‌ى داراییى په‌رله‌مان به‌درۆ ده‌خاته‌وه
ده‌رباره‌ى لێدوانێكى (عێززه‌ت سابیر) سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى كوردستان كه گوتبووى گوایه ملیارێك و پێنجسه‌د ملیۆن دۆلار پاره‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له بانكى كوردستانى نێوده‌وڵه‌تییه، به‌ڵام حكوومه‌ت مووچه نادات، (سه‌فین دزه‌یى) گوته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌م لێدوانه‌ى ناوبراوى به‌درۆ خسته‌وه و گوتى: ''سه‌رله‌به‌رى ئه‌و لێدوانه، درۆیه‌كى گه‌وره‌ى زه‌قى شاخداره و چه‌واشه‌كارییه‌كى ڕوون و ئاشكرایه.''
(دزه‌یى) هه‌روه‌ها گوتى: ''هۆنینه‌وه‌ى تۆمه‌ت و بو‌ختان و چه‌واشه‌كردنى خه‌ڵك و، یاریكردن به وشه و ژماره‌كان بۆ ورووژاندنى ڕاى گشتى، كارێكى نابه‌رپرسانه‌یه. به‌ر له‌وه‌ى ئه‌و لێدوانه‌ش بدات، ده‌بوایه پرسیارێكى له به‌ڕێز جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران بكردایه كه هاوبه‌شێكى كاراى حكوومه‌ته، بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر ڕاستییه‌كانى بۆ ڕوون ببێته‌وه، چونكه به‌ڕێزیان كه له هه‌مان حزبه‌كه‌ى خۆیه‌تى، ئاگادارى هه‌موو شتێكى حكوومه‌ته، به‌تایبه‌تیش پرسى دارایى و داهاته‌كان.''
شه‌وی ڕابرد، (عێززه‌ت سابیر) له كه‌ناڵێكی ڕاگه‌یاندنه‌وه گوتی، حكوومه‌ت ملیار و نیوێك دۆلاری هه‌یه و له بانكی كوردستان دایناوه، كه‌چی مووجه‌ی فه‌رمانبه‌ران نادات.
