وەزارەتی پەروەردە بهم شێوازه دهیهوێ قوتابخانه دروست بكات
وەک لە ڕاگەیێندراوەکەی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا هاتووە هەر کۆمپانیایەک پێی دەکرێ بە قەرز قوتابخانە دروست بکا، وەزارەتی پەروەردە بانگهێشتی دەکا.
بەپێی ڕاگەیێندراوەکە، ھەر کۆمپانیایەک پێی خۆشە و پێی دەکرێ، با تا ٣٠ ڕۆژ پاش بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاگەیێندراوە بەرنامەی خۆی لە توێی زەرفێکی سەربەمۆردا پێشکەشی بکات بە بەشی بیناسازییەکەی وەزارەتی پەروەردە و، تێدا ژمارەی قوتابخانە و ئەو پارێزگایەی دەتوانێ کاری لێ بکات لەگەڵ مەرجەکانی تایبەت بە قەرز و شێوازی جێبەجێکردن لەخۆ بگرێت.
