رۆژئاوای كهركووك..بهرپرسی هێرشهكهی داعش و، 8 تیرۆریستی دیكه كوژران
(د. كەمال كەركووكی) بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای كەركووك و قەزای دووبز بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لە ئۆپەراسیۆنە بەرنامە بۆداڕێژراوەكەی 30ی ئەیلوولی هێزی پێشمەرگە بۆ سەر بەرزاییەكانی (غەرە) كە یەكێك بوو لە ئامانجە گرنگ و ستراتیجیەكەی میحوەری ڕۆژاوای كەركووك، پێشمەرگەكانی لیوای (10) و یەكەی (108) زۆر مەردانە و قارەمانانە ناوچەكەیان ئازاد كرد.
ئەوە بوو تیرۆریستانی داعش زۆر پێی شپرزە بوون و هەوڵیان دا لە بەرەبەیانی 3ی تشرینی یەكەم ناوچە ئازادكراوەكە داگیری بكەنەوە و هێرشێكیان لە سێ لاوە دەست پێكرد بە چەكی قورس و بۆردومانێكی زۆر، بەڵام پێشمەرگەكانی لیوای (10) و یەكەی (80) لێیان هاتنە دەست و زۆر مەردانە ڕاوەدوویان نان."
(كەركووكی) ئاشكرایشی كرد كە زانیارییەکی دروستیان پێ گەیشتوە لەناو تیرۆریستانی داعش كەوا لە شكستەكەی 3ی تشرینی یەكەمی داعشدا، (8 ) داعش كوژراوەو زیاتر لە ( 10) چەكداری تیرۆریستیش بریندار بوونە، بەرپرسی هێرشەكەیان كە ناوی ( ئەبوشاهر ئهللیبی) بووە كوژراوەو تەرمەكەیشی بیسەروشوێنەو لەم شیوودۆڵ و دەشتە كەوتووە."
