له‌باره‌ى رفاندنى كوردانى ئێزدى داواى هه‌ڵوێست لە زانكۆى ئه‌زهه‌ر ده‌كرێت

 له‌باره‌ى رفاندنى كوردانى ئێزدى داواى هه‌ڵوێست لە زانكۆى ئه‌زهه‌ر ده‌كرێت
رۆژی هەینی 2ى10ى2015 شاندێكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ردانى كۆمارى میسرى عه‌ره‌بى کرد، بە مه‌به‌ستى گه‌ياندنى مه‌ينه‌تییه‌كانى رفێنراوه‌كانى ده‌ستى داعش، بۆ زانكۆى ئه‌زهه‌ر و پاتریاکی كه‌نيسه‌ى قبتییەکان و چه‌ند شوێنێكى ديكه‌.

خه‌يرى بۆزانى، به‌ڕێوبه‌رى گشتى كاروبارى کوردانی ئێزدی، كه‌ سه‌رۆكايه‌تى شانده‌كه‌ ده‌كات، رايگه‌ياند، له‌ ديداره‌كانماندا له‌گه‌ڵ موفتى میسر و ئه‌زهه‌ر و پاتریاکی که‌نيسه‌ى قبتییەکان، داوايان لێده‌كه‌ين هه‌ڵويستيان هه‌بێت، په‌يامێك بگه‌يننه‌ جيهانى عه‌ره‌بى و ئيسلامى، هه‌وڵبدريت بۆ ده‌ربازكردنى قوربانيیه‌كان.

بۆزانى گوتيشى:" شانده‌كه‌ چه‌ند چالاكى ديكه‌ش ئه‌نجامده‌دات، له‌ وانه‌ پێشكه‌شكردنى چه‌ند سیمينارێك له‌ شوينه‌ جياجياكان له‌سه‌ر كه‌مینە‌ ئاينییه‌كان له‌ عيراق و هەرێمی كوردستاندا".











رووداو
Top