بەهرۆز گەڵاڵی: لەدوای نەخۆشکەوتنی تاڵەبانی یەکێتی سیاسەتێکی هەڵەی گرتووەتەبەر
“بەهرۆز گەڵاڵی” نوێنەری یەکێتی لەنیشتیمانی کوردستان لە تورکیا لە نامەیەکدا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسیووک بڵاوی کردووەتەوە و دەڵێت: “كاتی ئەوە هاتووە، یەكێتیی لەم ئابڵوقە سیاسییە خۆی دەربهێنی، بەتایبەتیش لەگەڵ بەیتی شیعی، كە ساڵەهای ساڵە، سەرۆك مام جەلال و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان جهودێكی زۆریان سەرف كردووە.
ئەوەش دەخاتەڕوو: بەداخەوە دوای نەخۆشكەوتنی سەرۆك مام جەلال، یەكێتی نیشتمانی بەغدای بەتەواوی فەرامۆش كردووە. لەكاتێكدا لەكوردستانیش هێشتا هیچ دواڕوژێكی روون و چارەنووسازممان بۆ گەلەكەمان دابین نەكردوە.
بەهرۆز گەڵاڵی دەشڵێت: “تێناگەم یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لەچی سڵدەكات؟ بۆ دەبێ پەیوەندییەكی سارد و سڕی لەگەڵ بەغدا هەبێ؟ داوا دەكەم سەركردایەتی یەكێتی هەستن لەخەو”.
باسنیوز
