دوو رۆژ باران بەردەوام دەبێت

دوو رۆژ باران بەردەوام دەبێت
ده‌زگای‌ كه‌شناسی‌ عیراق پێشبینی‌ كرد، ته‌وژمی‌ خۆڵبارین روو له‌ هه‌ڵكشان بكات و له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ وڵاتیشدا له‌ رۆژی‌ سێ‌ شه‌ممه‌ و چوار شه‌ممه‌ی‌ داهاتوو، باران ببارێت.

مه‌حمود عه‌بدوللـه‌تیف سه‌رۆكی‌ ده‌زگای‌ كه‌شناسی‌ عیراق به‌ ماڵپه‌ڕی‌ (سۆمه‌ریه‌ نیوز)ی‌ راگه‌یاند: "له‌ رۆژی‌ سێ‌ شه‌ممه‌ و چوار شه‌ممه‌ی‌ داهاتوودا له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ وڵاتدا باران ده‌بارێت و ئاستی‌ خۆڵبارینیش زیاد ده‌بێت".

به‌ وته‌ی‌ ئه‌و به‌رپرسه‌ی‌ ده‌زگای‌ كه‌شناسی‌ عیراق، له‌ رۆژی‌ پێنج شه‌ممه‌ی‌ داهاوو، پله‌كانی‌ گه‌رما روو له‌ دابه‌زین ده‌كه‌ن و له‌ به‌غدای‌ پایته‌خت پله‌كانی‌ گه‌رما بۆ 35 پله‌ی‌ سه‌ده‌ی‌ روو له‌ دابه‌زین ده‌كه‌ن".


شه‌و رابردوو، بارانبارین و ته‌وژمی‌ خۆڵبارین چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ عیراقی‌ گرته‌وه‌ و ئاستی‌ بینین له‌و ناوچانه‌دا دابه‌زی‌.















خه‌ندان
Top