عەبادی لە نەتەوەیەکگرتووەکان ستایشی هەمووی کرد پێشمەرگە نەبێت

 عەبادی لە نەتەوەیەکگرتووەکان ستایشی هەمووی کرد پێشمەرگە نەبێت
لەکاتێكدا سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان بوو لە نیویۆرک هێزەکانی پێشمەرگە لە پاککردنەوەی گوندەکانی رۆژئاوای کەرکووک بوون و 15 شەهیدیان دا، بەڵام ئەم ئازایەتییەی هێزەکەی هەرێمی کوردستان کە ئەمریکای سەرسامکرد نەبوویە جێگای ستایشی عەبادی.

حەیدەر عەبادی لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان وتارێکی پێشکەشکرد و تێدا باسی رۆڵی وڵاتەکەی کرد لە رووبەرووبوونەوەی تیرۆردا و ستایشی وڵاتانی جیهان و هێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی کرد و تەنیا باسی پێشمەرگەی نەکرد.

ئەو رۆژەی عەبادی وتارەکەی خوێندەوە هێزەکانی پێشمەرگە لە رۆژئاوای کەرکووک لە ئۆپەراسیۆنێکدا چەندین گوندیان لە داعش سەندەوە و 15 شەهید و ژمارەیەک برینداریان هەبوو.

عەبادی بەتایبەتی لەسەر حەشدی شەعبی وەستا و ببە هێزێکی حکومی وەسفی کردن و گوتی " هێزێکی دەوڵەتیین و ئازایانە شەڕی داعش دەکەن"، عەبادی هەروەها ناوی هێزە چەکدارەکانی هۆزەکانیشی برد".

ئەو ئۆپەراسیۆنەی پێشمەرگە بووە جیگای دەستخۆشی ئەمریکا.

جۆن کێری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی ئەمنیدا لە هەمان رۆژ و هەمان ئەو شارەی عەبادی لێبوو گوتی:" لە کاتێکدا، کە من قسە دەکەم پێشمەرگە ئازایانە لە رۆژئاوای کەرکووک چەندین گوندیان لە داعش پاککردووەتەوە".














رووداو -
Top