"نابێ بابه‌تی چاكسازی بکرێتە مزایه‌دی سیاسی"

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان دەڵێ هەموو ئەو لایەنانەی بەشدارن لە حكوومەتدا بەرپرسیاریەتی ئەم حكوومەتەیان لە ئەستۆدایە و ناكرێت هیچ لایەنێك خۆی لە بەرپرسیاریەتی بدزێتەوە و بابەتی چاكسازی بۆ مزایەدەی سیاسی بەكار بێنێت.

دكتۆر (فرسەت سۆفی) ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتیی‌ دیموكراتی كوردستانی گوت: "وەك ئەوەی هەموومان ئاگادارین ئەم حکوومەتەی هەرێم حكوومەتێكی بنكەفراوانە و هەموو ئەو لایەنانەی بەشدارن لە حكوومەتدا بەرپرسیاریەتی ئەم حكوومەتەیان لە ئەستۆدایە، بۆیە لە كەمی چاكسازیەكانی حكوومەت هەموو لایەنەكان بەشدارن. بۆیە ناكرێت هیچ لایەنێك خۆی لە بەرپرسیاریەتی بدزیتەوەو بابەتی چاكسازی بۆ موزایەدەی سیاسی بەكار بێنێت."

(سۆفی) گوتیشی" هیوادارین مەسەلەی چاكسازی تێكەڵ بەو ململانێ سیاسییەی ئێستا نەكرێت چونكە لە قۆناناغێكی وەهادا ئەگەر پرۆسەی چاكسازی و ڕووبەروبوونەوەی گەندەڵی تێكەڵ بە ململانێكان بكرێت بەو واتایەیە كە نەكراوە."

پێوەست بە هەنگاوەكانی چاكسازی رونیشی كردەوە كە "وا بڕیارە هەر وەزارەتە و پرۆژەی چاكسازی خۆی ڕابگەیێنێت و كاری جدی بكات بۆ چاكسازی. بۆیە ئێمەش چاوەڕوانی دەرەنجامی ئەم هەنگاوانەی سەرجەم وەزارەتەكانین بزانین بەكوێ دەگات."
Top