ئاماری شەهید و بریندارانی پێشمەرگە لە هێرشەكەی ئەمڕۆدا

ئاماری شەهید و بریندارانی پێشمەرگە لە هێرشەكەی ئەمڕۆدا
کەمال کەرکووکی ، بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای کەرکووکی پێشمەرگە رایدەگەیێنێ، لە هێرشەکانی ئەمڕۆدا لە سنووری کەرکووک بۆسەر بنکەکانی داعش، هێزەكانی پۆلیس، ئاسایش، بەرگریی فریاکەوتن و پارتی ئازادی کوردستان شانبەشانی پێشمەرگە شەڕیان کرد و بەشداربوون لەو سەرکەوتنەدا.

سەباەت بە ژمارەی شەهید و بریندارانیش، کەمال کەرکووکی گوتی " هیچ شەڕێک بێ شەهید نابێت، بەداخەوە لە هێرشەکانی ئەمڕۆدا شەهید و بریندار لە ریزەکانی پێشمەرگەدا هەن".

هاوكات بەرپرسێكی كورد لە میحوەری رۆژئاوای كەركووك بە رووداو گوتی كە لە هێرشەكەی ئەمڕۆی پێشمەرگەدا 15 پێشمەرگە شەهیدبوون و 22 ی دیكەش برینداربوون. لە هێرشەكەدا 19 گوند كۆنترۆڵكرانەوە.

هەروەها لیوا هەڵۆ نەجات، بەڕێوەبەری ئاسایشی کەرکووک گوتی " ئاسایشی کەرکووک و پۆلیسی قەزاو ناحییەکان بەشداربوون و لەگەڵ پێشمەرگەدا بوون لە پرۆسەكاندا".

عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحییەکانی کەرکووکیش گوتی "ئێمە بەشداریمان لە داڕشتنی پلانی ئۆپەراسیۆنەکەی ئەمڕۆدا کرد و، بە کردەییش شانبەشانی پیشمەرگە لە بەرەکانی شەڕدا جەنگاین".









































رووداو
Top