شێخ جەعفەر : حکومەتی عێراق دڵخۆش نییە بەسەرکەوتنەکانی پێشمەرگە
فەرماندەی هێزەكانی یەكەی حەفتای پێشمەرگە راگەیاند: لەسەرەتاوە تاوەکو ئێستاش حکومەتی عێراق ئامادەنەبووە هیچ هاوکارییەکی سەربازی و دارایی پێشمەرگە بکات، لەکاتێکدا پیشمەرگە هێزێکی کاریگەرە لەعێراقدا و بەتایبەت لەشەڕی رووبەڕووبوونەوەی داعشدا .
شێخ جەعفەر گوتیشی: لەوبڕوایەدایە کە بەرپرسانی عێراقی دڵخۆشنین بەو سەرکەوتنانەی کە پێشمەرگە لەبەرامبەر داعشدا بەدەستیانهێناوە .
رووداو
