واده‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی كۆمسیۆن بۆ دوو ڕۆژی دی درێژ كرایه‌وه
(شێروان زرار نه‌بی)، گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران له هه‌رێمی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ی ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران بڕیارمان دا ماوه‌ی پێشكه‌شكردنی داواكاریی دامه‌زراندن بۆ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژی دیكه واتا تا وه‌كو سەعات 12ـی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنجشه‌ممه (١/١٠/٢٠١٥) درێژ بکرێتەوە، تا ئه‌و كه‌سانه‌ی پێ ڕانەگەیشتوونە، ئەوانیش فۆرمه‌كه پڕ بكه‌نه‌وه.
