دیندار زێباری: حكوومه‌ت هه‌رچی له ده‌ستی بێ بۆ پاراستنی په‌نابه‌ران و كه‌مپه‌كانیان ده‌یكات.. مامه‌ڵه‌ی خراپ له‌گه‌ڵ كرێكاره بیانییه‌كاندا نه‌كراوه
(د. دیندار زێباری)رایگه‌یاند، له‌باره‌ی ئه‌و ره‌خنانه‌ی ئاراسته ده‌كرێن سه‌باره‌ت به بازرگانیكردن به مرۆڤ و به‌رتیل وه‌رگرتن، گوتی: ''ئێستا نزیكه‌ی (250000) هه‌زار په‌نابه‌ری سووریایی هه‌ن له كوردستان، كه (%38) له‌وانه به‌سه‌ر (9) كه‌مپدا دابه‌ش كراون ( 4 له دهۆك ، 4 له هه‌ولێر ، 1 له سلێمانی ) و %62 ی تر له ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كان له شار و شارۆچكه‌كان ده‌ژین.''
ئه‌و ده‌یشڵێ، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌وڵی به‌رده‌وامدایه بۆ گرتنه‌به‌ری هه‌موو رێوشوێنێكی ئه‌منیی پێویست، بۆ پاراستنی كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌ره سووریاییهكان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین بنكه‌ی پۆلیس و ئاسایش له‌ناو ئه‌و كه‌مپانه كراونه‌ته‌وه هه‌روه‌ها چه‌ندین نووسینگه‌ی تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیی خێزانی له كه‌مپه‌كاندا كراونه‌ته‌وه.
جێگری به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه بۆ كاروباری رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان گوتیشی، ئه‌ركی ئه‌م نووسینگانه پێشوازیكردن و وه‌رگرتنی ئه‌و سكاڵا و داواكاریانهیه كه هاووڵاتیان به گشتی و ئافره‌تان به‌تایبه‌تی، له باره‌ی توندوتیژیی خێزانی به‌رزی ده‌كه‌نه‌وه و، تا ئێستا هیچ سكاڵایه‌ك ده‌رباره‌ی بوونی دیارده‌ی بازرگانیكردن به مرۆڤه‌وه بۆ ئه‌م نووسینگانه به‌رز نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵكو ئه‌و سكاڵایانه‌ی هه‌بوون به‌شی هه‌ره‌زۆریان سكاڵای ئاسایی بوون كه په‌یوه‌ندییان به گرفت و كێشه‌ی خێزانی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌بووه.
(زێباری) ئاماژه‌یشی دا، هه‌ماهه‌نگیی ته‌واو هه‌یه له نێوان به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیی دژی ئافره‌تان و ئاژانسی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌ت به پاراستنی په‌نابه‌ران (UNHCR) و رێكخراوه مرۆییه‌كان و، به شێوه‌یه‌كی ده‌وری كۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت بۆ باسكردنی بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به پاراستنی ئافره‌تانه‌وه هه‌یه له توندوتیژیی خێزانی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به ئافره‌تان، به‌ڵام تا ئێستا هیچ له رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه سه‌ربه‌خۆكان و ئاژانسه‌كانی یوئێن ئاماژه‌یان به بوونی دیارده‌ی توندوتیژیی خێزانی و بازرگانیكردن نه‌كردووه.
جێگری په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه رایگه‌یاند، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به جیددی كار ده‌كات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ر جۆره توندوتیژییه‌ك دژی ئافره‌تان و بازرگانیكردن به ئافره‌تان و مندالان و، به توندی سزای ئه‌و كه‌سانه ده‌دات كه تاوانه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئه‌م جۆره تاوانه‌نه له كۆمه‌ڵگای كوردستانی به كاری نامۆ داده‌نرێن و، پێچه‌وانه‌ی ئایین و دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تیی كۆمه‌ڵگای كوردستانییه.
سه‌باره‌ت به هاتوچۆی نێوكهمپهكان (زێباری) گوتی: ''ئه‌مه به به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت رێكخراوه، به‌ڵام هیچ كه‌سی دیكه كه نیشته‌جێی كه‌مپه‌كه نه‌بێت، ناتوانێت بچێته ناو كه‌مپه‌كانه‌وه، جگه له كارمه‌ندانی حكوومه‌ت و رێكخراوه مرۆییه‌كان كه ئه‌مانیش باجی تایبه‌تیان هه‌یه بۆ چوونه ژووره‌وه، چونكه بۆ پاراستنی سه‌روماڵی په‌نابه‌ران و سه‌قامگیریی كه‌مپه‌كه هه‌موو ده‌رگاكان كۆنتڕۆڵ كراون له‌لایه‌ن هێزی ئاسایش و پۆلیسه‌وه.''
(د. دیندار زێباری) له باره‌ی ئه‌وه‌یشه‌وه كه گوایه، داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێم مامه‌ڵه‌ی خراپ له‌گه‌ڵ ئه‌و بیانیانه ده‌كه‌ن كه روو له هه‌رێم ده‌كه‌ن بۆ كاركردن، گوتی: ''له دوای ساڵی (2007)ه‌وه تا ئێستا به ڕه‌سمی (34000) كرێكاری بیانی به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان و، دوای هاتنیان له فه‌رمانگه‌ی نیشته‌جێ(اقامه)ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ ناویان تۆمار ده‌كرێ له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیانه‌ی كه به‌پێی رێنمایی تایبه‌ت ده‌یانهێننه كوردستان، به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێم به‌رپرس نییه له هاتنی كرێكاره بیانییه‌كان به شێوه‌ی قاچاخ و، تائێستا به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی هیچ سكاڵایه‌ك له باره‌ی مامه‌ڵه‌ی خراپ له‌لایه‌ن كرێكاره بیانییه‌كانه‌وه تۆمار نه‌كراوه و، ئه‌گه‌ر پێویست بوو ده‌توانن له رێگای دادگای كاره‌وه داوای مافه‌كانیان بكه‌ن و، سكاڵای دژی خاوه‌ن كار پێشكه‌ش بكه‌ن ئه‌گه‌ر مافیان پێشێل بكات.''
