ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکگرتوو بۆ گۆڕان: تڕحێو جوانتان گۆڕی

 ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکگرتوو بۆ گۆڕان: تڕحێو جوانتان گۆڕی
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکگرتوو لە پەیامێکدا گللەیی توند لە گۆڕان دەکات و تۆمەتباریان دەکات بەوەی نەیانتوانیوە بیگۆڕن.

لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک سۆران ئەحمەد، ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتوو باس لەوە دەکات کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان ماوەی سەرۆکایەتییەکەی بەسەرچووە و گۆڕان ئەوەی قبوڵکردووە.

لە پۆستەکەیدا سۆران ئەحمەد لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەی بڕیارێکی سەرۆکایەتی بە واژووی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رووی کردووەتە گۆڕان و گۆڕانخوازان و نووسیویەتی " سەرۆک شەرعییەتی قانوونی نەماوە، دوای ١٥ رۆژ لە بەسەرچوونی ماوەکەی نووسراو بۆ پارێزگارەکەی گۆڕان دەنێرێت و ئەویش قبووڵی دەکات".

سۆران ئەحمەد ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات " تڕحێو جوانیان گۆڕی، ئەی هاشوهوشی پێش ١٩ی ئاب چی لێهات، کە دەیانگوت دوای ئەو بەروارە مەسعود بارزانی سەرۆک نییە و یوسف محەممەد دەبێتە سەرۆکی هەرێم بۆ ماوەی ٦٠ رۆژ، تکایە گۆڕانخوازان جوابم بدەنەوە".












رووداو
Top