لێدوانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له‌باره‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی زانكۆلاین
تا ئێستا له لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی نه نێردراوه بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش واده‌كات له چاو ساڵانی پێشتردا، واده‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی زانكۆلاین دوابكه‌وێت.
فاتیح مه‌وله‌وی زاده، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به خه‌ندانی راگه‌یاند: "له كاتی ئاشكراكردنی ده‌رئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كاندا، خوێندكاران ده‌توانن په‌ڵپ له نمره‌كانیان بده‌ن، ئه‌مه‌ش نزیكه‌ی 10 رۆژی پێویسته بۆ پیاچوونه‌وه به نمره‌كاندا".
وتیشی: "ئه‌مساڵ به‌هۆی پشووه‌كانی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه كاره‌كان دواكه‌وتن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌دا ئه‌نجامه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ده‌كرێت".
عه‌باس ئه‌كره‌م، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به خه‌ندانی راگه‌یاند: "هه‌ركاتێك به فه‌رمی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌ییمان به‌ده‌ست گه‌یشت، ئه‌وا ئێمه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین".
خه‌ندان
