سەرۆك بارزانی سەردانی پاتریاركی كڵێسای رۆژهەڵاتی ئاشوورییەكانی كرد

سەرۆك بارزانی سەردانی پاتریاركی كڵێسای رۆژهەڵاتی ئاشوورییەكانی كرد
سەرلەبەیانیی ئەمرۆ دووشەممە (8-9-2015)؛ سەرۆك مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی مار گۆرگیسی سێیەم سڵێوە، پاتریاركی كڵێسای رۆژهەڵاتی ئاشوورییەكانی كرد لە كڵێسای مار یوحەنای مەعمەدانی لە عەنكاوە.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە دیدارەكەدا، پیرۆزبایی لە پاتریاركی كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست .

لەلایەن خۆیەوە مار گۆرگیس سوپاسی سەرۆك بارزانی كرد و گوتی “هەست ناكەین لە سەردانداین بەلكو وا هەست دەكەین لە وڵاتی خۆمانین”.

هەروەها جەختیكردەوە كە دەبێت پەیوەندییەكان زیاتر پەرە پێ بدرێت و راشیگەیاند، كە ئاییندەمان لە رۆژهەڵات ئاییندەیەكی گەش دەبێت.

دوێنێ لە عەنكاوەو لە رێوڕەسمێكدا 121ەمین پاتریاركی ئاشوورییەكانی جیهان دەست بەكاربوو .









باسنیوز
Top