نێچیرڤان بارزانى و شه‌هرستانى، دۆخى عێراقیان تاوتوو كرد
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 27\9\2015، (نێچیرڤان بارزانى) سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له هه‌ولێر، پێشوازى له (حسێن شه‌هرستانى) وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستیى حكوومه‌تى فیدراڵى عیراق كرد.
له دیدارێكدا دۆخى سیاسیى عیراق و پێشهاته سیاسى، سه‌ربازى و ئه‌منییه‌كانى وڵات تاوتوێ كرا و به وردى رۆشنایی خرایه سه‌ر دۆخى ئابوورى و داراییى عیراق. هه‌روه‌ها پێوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و چۆنیه‌تیى هه‌نگاونان بۆ چاره‌كردنى كێشه‌كان خرانه به‌ر باس.
له دیداره‌كه‌دا كه (فوئاد حسێن) سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستانیش ئاماده‌ى بوو، سه‌رۆكوه‌زیران به وردى باسێكى ده‌رباره‌ى شه‌ڕى دژى تیرۆریستانى داعش له كوردستان و شكستى به‌رده‌وامى داعش به‌رانبه‌ر به سه‌ركه‌وتنه‌كانى پێشمه‌رگه خسته ڕوو. هه‌روه‌ها به تێروته‌سه‌لى باسى له دۆخى ئابووریى هه‌رێمى كوردستان و قه‌یرانى دارایى و ده‌ره‌نجام و لێكه‌وته‌كانى كرد.
(شه‌هرستانى) وه‌ك نوێنه‌رى سه‌رۆكوه‌زیرانى عیراقى فیدراڵ بۆ به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى ده‌ستبه‌كاربوونى قه‌داسه‌تى پارتریاكى تازه‌ى كه‌نیسه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ئاشووریى جیهان و گواستنه‌وه‌ى كورسیى كه‌نیسه‌كه بۆ هه‌ولێر، سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانى كردبوو.
