فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە
فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی روونکردنەوەیەک لەبارەی هەواڵی گەڕانەوەی پێشمەرگەکانی رۆژئاوای کوردستان بڵاودەکاتەوە.

لە روونکردنەوەکەی راگەیاندنی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی، گەڕانەوەی ئەو پێشمەرگانە لە رۆژانی رابردوودا، رەتدەکرێتەوە و راگەیەندراوە، کە “ئەو ھەواڵە دوورە لە راستییەوە و ھیچ بنەمایەکی نییە”.

رۆژی شەممە 26ـی ئەیلول، ئاژانسی ئەنادۆڵی فەرمیی تورکیا لە زاری سەرچاوەیەکی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، کە ژمارەیەک پێشمەرگهی رۆژئاوا گەڕاونەتەوە.

ئەو ھێزە، کە لە باشووری کوردستان مەشقیان پێکراوە، لە 11 فەوج و زیاتر لە شەش ھەزار كچ و كوڕ پێكھاتووە و ھەموویان خەڵكی رۆژئاوای کوردستانن.










باسنیوز
Top