گه‌شتیارێكی زۆر رووی له هه‌ولێر كردووه
ئه‌م جه‌ژنه ژماره‌یه‌كی زۆر له گه‌شتیاران روویان له‌هه‌رێمی كوردستان كردووه و به‌تایبه‌ت له سنووری پارێزگاری هه‌ولێردا جموجۆڵی گه‌شتیاران ده‌بینرێ كه ڕوویان كردووه‌ته نێو سه‌نته‌ری پایته‌خت و له‌وێشه‌وه بۆ هه‌وارگه‌كانی شه‌قڵاوه، جوندیان، بێخاڵ، گه‌لی عه‌لی به‌گ، ئاكۆیان، مه‌له‌كان، ناوچه دڵڕفێنه‌كانی باڵه‌كایه‌تی و ناوچه‌كانی دیكه رۆیشتوون.
گوتەبێژی دەستەی گەشت وگوزاری ھەرێمی کوردستان (نادر رۆستی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: بەگوێره‌ی ده‌رخسته سه‌ره‌تاییه‌كانی تۆماری گه‌شتیاران، ژمارەی گەشتیاران کە لەم جەژنی قوربانه‌دا روویان كردووه‌ته هه‌رێم، بە بەراورد لەگەڵ جەژنی رابردوودا زۆر زیادی کردووە.
لای خۆیشیه‌وه (بارزان محه‌مه‌د) به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزاری سۆران، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: له دوو رۆژی پێش جه‌ژن و له سێ رۆژی جه‌ژنی قوربان، هه‌موو شوێنه گه‌شتوگوزارییه‌كانی هه‌ر چوار قه‌زای سۆران، مێرگه‌سۆر، چۆمان و رواندز پڕبوونه له گه‌شتیاران، هیچ شوێنێك نه‌ماوه گه‌شتیاران تێدا بحه‌وێنه‌وه و هاتنی گه‌شتیارانیش به‌رده‌وامه، كه له ماوه‌ی ئه‌و 5 رۆژه‌دا 7هه‌زار و 200 گه‌شتیار و زیاتر له 70 هه‌زار سه‌ردانكه‌ر كه له ماوه‌ی كه‌متر له 24 كاتژمێر ماونه‌ته‌وه سه‌ردانی شوێنه گه‌شتوگوزارییه‌كانیان كردووه، هاتنیشیان به‌رده‌وامه.
گوتیشی: له ماوه‌ی رۆژانی جه‌ژندا هیچ كێشه‌یه‌ك رووی نه‌داوه و له رووی ئه‌منیه‌وه به ته‌واوه‌تی سه‌روماڵی گه‌شتیاران پارێزراوه و گه‌شتیاران زۆر ئاسووده‌نه، به‌رده‌وام هاوكاری گه‌شتیاران ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به كه‌مترین ماندووبوون بگه‌نه شوێنی مه‌به‌ست.
(بارزان) ئاماژه‌ییشی دا، له سێ رۆژی جه‌ژنی قوربان زیاتر له 3 هه‌زار گه‌شتیار له سنووری نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان.
ئەو گەشتیارانەی ھاتوونەتە ھەرێمی کوردستان لەخوار و ناوەڕاستی عێراق و ناوخۆ بووە و ژمارەی زیاتریش ھاتوونەتە شاری ھەولێر.
