مەخمور...سێ رۆژە داعش بۆردومان دەكرێت
ئەحمەد ئەنوەر گوتیشی، ماوەی سێ رۆژە فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان مۆڵگەکانی داعش لەمیحوەری مهخموور بۆردوومان دەکەن و زیانی زۆریان بە تیرۆریستان گەیاندووە و ژمارەیەکی زۆریشیان لێ کوشتوون.
ئەحمەد ئەنوەر ئاماژەیدا، دوێنێ لەگوندی کودیلە (19 كم باشوری مەخمور)، فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان ئەو بنكه ستراتیژییهی داعشیان لەناوبرد کە لەوێوه کاتیۆشایان ئاراستەی شارۆچكەی مەخموور دەکرد.
گوتەبێژی ھێزی پێشمەرگەی میحوهری مهخموور روونیكردەوە، هەر بەهۆی بووردوومانەكەی ئەمڕۆ مۆڵگەکانی داعش لە گوندەکانی کودیلە و کەرمردی لە گەیارە بۆردوومان کران و زیانی زۆریان پێگەیاندن.
ڕوونیشی کردەوە، ھەر ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمان بنکەیەکی داعشیان لە پاڵاوگهی گەیارە تەقاندەوە كه لهوێ داعش نهوتی دهسووتاند تا خۆیان له سێرهی فڕۆكه جهنگییهكان بپارێزن.
ئەوەشی خستە روو، لەو بۆردوومانە دا زیانی زۆر بە داعش گەیندرا و پاڵاوگەکەیش تەقێندراوەتەوە.
