له حه‌ویجه فڕۆكه جه‌نگییه‌كان 22 چه‌كداری داعشیان كوشت
باپیر شێخوه‌سانی،فه‌رمانده‌ی فه‌وجی چواری لیوای 11ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان راگه‌یاند:دوێنێ ئێواره 25ی ئه‌یلولی 2015 فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆردمانی مۆڵگه‌كانی چه‌كدارانی داعشیان كرد له شارۆچكه‌ی حه‌ویجه ده‌وربه‌ری".
گوتیشی: به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه به‌رده‌ستن 22 چه‌كداری داعش كوژراون و 34 چه‌كداری تریش بریندار كراون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "فڕۆكه جه‌نگییه‌كان ئه‌م ناوچانه‌یان له قه‌زای حه‌ویجه و ده‌وروبه‌ری بۆردومان كردووه "كه‌بیبه، مه‌نسوریه، ئه‌لبوحه‌مدان، جه‌به‌ل مه‌حكول، ره‌بزه" و چه‌ند شوێنێكی تر".
رونیشی كرده‌وه، له هه‌مانكاتدا فڕۆكه جه‌نگییه‌كان ژماره‌یه‌ك كۆكاگای چه‌ك و ته‌قه‌منیان ته‌قاندۆته‌وه و چه‌ندین باره‌گای ئه‌و رێكحراوه تیرۆریستییه‌یان خاپوور كردووه".
وتیشی: "له دوێنێه‌وه بۆ جاری چواره‌مه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆردومانی مۆڵگه‌كانی چه‌كدارانی داعش ده‌كه‌ن له شارۆچكه‌ی حه‌ویجه و ده‌وروبه‌ری".
