حەوت كەس لە حاجییە قوربانییەکان كوردن
ئاژانسی هەواڵی میهر لەم بارەوە بڵاوی كردووەتەوە لە رووداوەكەی دوێنێی شاری مەكە لە سعوودیا 3 كەس لە حاجیانی شاری مەهاباد گیانیان لەدەست داوە و 4 كەسی دیكەش بریندار بوون.
ماڵپەڕی روانگە لە مەهاباد بە پشتڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە نووسییە ناوی كوژراوەكان بریتین لە: عیماد ئەرشەد، بایەزید حەیرانی و نوسرەت میسری و ناوی بریندارەکانیش بریتین لە: “حەسن ئەفشوون، عەدبدوڵلا رادپوور و ئەبووبەکر یووسفی” هەتا ئێستە ناوی بێسەرشوێن بووەكان دیار نییە.
ئەو سارچاوەیە ئاماژەی بەوەش داوە كە نزیكەی 30 كەسی دیكە لە كاروانی حاجییەكانی شاری مەهاباد بێسەروشوێنن و هەتا ئێستە چارەنووسیان دیار نییە.
بەپێی دوایین زانیارییەكان لە ئەنجامی رووداوی دوێنێی مەكە نزیكەی 800 حاجی بەهۆی قەرەباڵغییەوە گیانیان لەدست داوە و نزیكەی 100 كەس لە كوژراوەكان ئێرانین و سەرجەم نزیكەی 1 هەزار كەسیش بریندار بوون.
