لە کەرکووک 17 چەكداری داعش لەلایەن هاوپەیمانان كوژران
بەپێی سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراقی، ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە 24 ی ئەیلولی2015، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان پێگەکانی چەکدارانی داعشیان لە باشووری رۆژئاوایی شاری کەرکووک بۆردوومانکردوون و بەو هۆیەوە داعش زیانی گیانی ماددی زۆری هەبووە.
وەك سەرچاوە ئەمنییەکەی عێراق رایگەیاندووە، بەهۆی بۆردوومانی چڕی هاوپەیمانان 17 چەکداری داعش کوژراون، هاوکات سێ بنکەی گرووپەكەش وێرانکراون و ژمارەیەک ئۆتۆمبێل و چەکی قورسی داعشیش تێکشکێندراون.
هەروەها فڕۆكەکانی هاوپەیمانان چوار كۆگای چەكی داعشیان لە شارۆچکەی رەشاد و دەوروبەری حەویجە لە رۆژئاوای کەرکووک تەقاندوونەتەوە، بەگوتەی سەرچاوەكش، بەو هۆیەوە داعش زیانی ماددی زۆری بەرکەوتووە.
رووداو
