له‌سه‌ر ئه‌ركی حكوومه‌تی هه‌رێم، 7 ته‌رمی دیكه‌ی كورد له نه‌مسا ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه هه‌رێم
بەرپرسی نووسینگەی فدراسیۆنی پەنابەرانی سەرتاسەری عێراق لەھەرێمی کوردستان (ئامانج عەبدوڵا) بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ، دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌ركی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌رمی چوار كورد له‌وانه‌ی له نه‌مسا خنكابوون گه‌ڕێندرایه‌وه هه‌رێم، له‌ئێستایشدا پشكنین بۆ حه‌وت ته‌رمی دیكه ده‌كرێ و به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویستیش له‌لایه‌ن نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم له نه‌مسا ئاماده ده‌كرێ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و حه‌وت ته‌رمه كه كوردن و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن.
ئامانج گوتیشی، دوای جه‌ژن به‌ڵگه‌نامه‌كان ته‌واو ده‌كرێن و ئه‌و حه‌وت تهرمهیش ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه هه‌رێم و كار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كانی دیكه‌یش ده‌كه‌ین كه تێكڕا ژماره‌یان 21 كورده و به‌داخه‌وه كه له‌كاره‌ساتێكی دڵته‌زێن له نه‌مسا خنكان.
