ئاساییشی كه‌ركووك دوو تیرۆریستی دیكه‌ی ده‌ستگیر كرد

ئاساییشی كه‌ركووك دوو تیرۆریستی دیكه‌ی ده‌ستگیر كرد
به‌ڕێوەبه‌رى ڕاگه‌یاندنى ئاساییشى كه‌ركووك ڕایده‌گه‌یێنێت دوو تیرۆریستیان ده‌ستگیر كردووه‌ له‌ شارۆچكه‌ى خورماتوو.
نه‌قیب (فه‌رهاد حه‌مه‌عه‌لى) به‌ڕێوەبه‌رى ڕاگه‌یاندنى ئاساییشى كه‌ركووك به‌ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیموكراتى كوردستانى ڕایگەیاند: "به‌پێى چه‌ند زانیارییه‌ك و دواى چاودێرییه‌كى ورد هێزه‌كانمان له هه‌ڵمه‌تێكدا توانییان له ناو شاروچكه‌ى (خورماتوو) دوو تیروریستى داواكراو ده‌ستگیر بكه‌ن به ناوى (س.ك.ا) و (ك.ح.ص)."
نه‌قیب (فه‌رهاد) گوتیشى: "ئه‌م دوو تیرۆریسته داواكراون له‌لایه‌ن دادگاى لێكوڵینه‌وه‌ى (دیاله) به پێى ماده‌ى (4)ـى تیرۆر."
Top