لە كۆچی گه‌نجان ده‌کۆڵنەوە
(نازم كه‌بیر هه‌ركی ) جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش له په‌رله‌مانی كوردستان، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "له لیژنه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی مه‌ده‌نی چه‌ند وۆركشۆپێکمان کردووه له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی مه‌ده‌نی له‌باره‌ی كۆچكردن به‌ره‌و وڵاتانی ده‌ره‌وه به جدی وه‌رده‌گرین، له هه‌وڵداینه له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان زیاتر گرینگی به‌و بابه‌ته بده‌ین و، له داهاتووشدا داواكراوه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاساییش له‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه بکرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی هۆكاره‌كان، ئه‌م كۆچكردنه‌ش ته‌نها هه‌رێمی كوردستانی نه‌گرتووەته‌وه به‌ڵكو وڵاتانی ناوه‌ڕاستی گرتووەته‌وه ".
(هه‌ركی) گوتیشی: "له لیژنه‌ی ناوخۆیش به‌دواداچوون ده‌كه‌ین له‌سه‌ر ئه‌م قاچاخچیانه كه به ڕێگای نایاسایی خه‌ڵك به‌ره‌و ده‌ره‌وه ده‌به‌ن له به‌رامبه‌ر پاره‌یه‌كی زۆر و گیانیان ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه؛ بۆیه پێویسته كۆنترۆڵی ئه‌وانیش بكرێت هه‌رچه‌نده به‌دواداچوونمان كردووه ئه‌وانه زۆربه‌یان له وڵاتی توركیا دانیشتوون و هاووڵاتیانی هه‌رێم به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی لێره ده‌چنه توركیا دواتر كۆچ ده‌كه‌ن هه‌روه‌ها به‌دواداچوون ده‌كه‌ین له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ره‌و هه‌نده‌ران ڕۆیشتوون و بێسه‌روشوێن بوونه".
