مەسروور بارزانی: چوار مانگە هاوکاریی نێودەوڵەتی بۆ پێشمەرگە نەهاتووە

 مەسروور بارزانی: چوار مانگە هاوکاریی نێودەوڵەتی بۆ پێشمەرگە نەهاتووە
مەسروور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، چوار مانگە هیچ هاوکارییەکی نێودەوڵەتی بۆ پێشمەرگە نەهاتووە و گلەیی تووندیش لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکات.

مەسروور بارزانی لە چەند توویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر، لە سێ خاڵدا گلەییەكانی خستوونەتەڕوو و نووسیویەتی:

یەکەم: دوایین هاوکاری بۆ کوردستان لەلایەن هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی دژی داعش، نزیکەی چوار مانگ پێش ئێستا گەیشت، وەستانی هاوکارییەکان بۆ پێشمەرگە جێگای پرسیارە.

دووەم: تیرۆرستانی داعش چەکی کیمیاوییان لە دژی پێشمەرگە لە چوار شوێنی جیاواز بەکارهێنا، بەڵام تاوەکو ئێستا تەنها هەزار ماسکی دژە چەکی کیمیاوی بۆ پێشمەرگە نێردراون.

سێیەم: هێزی پێشمەرگە تاوەكو ئێستا زیاتر لە هەزار و 300 شەهیدی هەیە و، زۆربەشیان بەهۆی مین و بۆمبی چێندراوەوە شەهیدبوون، بۆیە پێویستە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هاوکارییمان بکات.













رووداو
Top