لیژنه‌ی باڵای جینوساید دەچنە كۆنفراسەکەی 'لاهای'
(حوسین قاسم حەسوون) ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای ناساندنی تاوانی جینوسایدكردنی كوردانی ئیزدی و راوێژكاری سه‌رۆكوه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێم، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "له مانگی 11ـی ئه‌مساڵ كۆنفرانسێك له شاری لاهایدا دەگیرێت، به به‌شداری 123 وڵات كه ئه‌ندامن له دادگای باڵای تاوانه‌كاندا و، وه‌كو لیژنه‌ی باڵای ناساندنی جینوسایدكرانی كوردانی ئێزدی به‌شداری ده‌بین له‌م كۆنفرانسه و چونكه به شێوه‌یه‌كی گشتی پێویسته‌له كونفرانسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌رێمی كوردستانیش ئاماده‌بێت و، داوای ماف و یارمه‌تی بكه‌ین.
(حوسێن قاسم) گوتیشی: "دوای سه‌ردانی كردنی (ئۆكامبۆ) سه‌رۆكی پیشووی داواكاری گشتی له دادگای تاوانی نێوده‌وڵە‌تی له شاری لاهای بۆ هه‌رێمی كوردستان و دانیشتنی له‌گه‌ڵ بەڕێز (نێچیرڤان بارزانی) و له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ئێمه كۆمه‌ڵێك پێشنیاری داوه به‌ئێمه له‌سه‌ر كاره‌ساتی شنگال و كوردانی ئێزدی بۆ یارمه‌تیمان هاتبوو."
ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای ناساندنی تاوانی جینوسایدكردنی كوردانی ئێزدی دەیشڵێت: "كه‌یسه‌كانی جینوساید نه‌ك ته‌نها یاسا فشاری له‌سه‌ر هه‌یه به‌ڵكو سیاسه‌تیش فشاری خۆی هه‌یه له‌ته‌ك یاسا، به هه‌ردووكه‌وه بۆیه، ئێمه پیویستیمان به (ئۆكامبۆ) و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كیتیی ئه‌وروپاش هه‌یه یارمه‌تیمان بده‌ن له لایه‌نی سیاسیه‌وه تا گوشار دروست بكه‌ن و ئه‌م كه‌یسه بێته قه‌بووڵكردن له دادگای نێوده‌وڵه‌تی له شاری لاهایدا."
pdk
