وه‌زاره‌تێك هه‌لی دامه‌زراندنی راگه‌یاند
محمه‌د عوسمان عه‌زیز ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق به خه‌ندانی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی كێشه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی كاره‌بامان كرد و له‌گه‌ڵ وه‌زیری كاره‌بادا كوبوینه‌وه، وه‌زیری كاره‌با به‌ڵینی دامه‌زراندنی ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ری پێداین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له ئێستادا به‌هۆی زۆربوونی ژماره‌ی دانیشتوانی شاری كه‌ركوك و هاتنی ژماره‌یه‌كی زۆر ئاواره‌ی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاستی عیراق بۆ شاری كه‌ركوك، فه‌رمانگه‌ی كاره‌بای پارێزگاكه به‌هۆی كه‌می كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌ره‌وه، ناتوانێت وه‌ك پیویست كاره‌كانی له چه‌ند شوێنیكدا جێبه‌جی بكات.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، كه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با دایانده‌مه‌زرێنێت دیاری نه‌كراوه، پیویسته ئه‌و كه‌سه‌ی داواكاری دامه‌زراندن پێشكه‌ش ده‌كات ئه‌م مه‌رجانه‌ی لای خواره‌وه‌ی تێدابێت:
1- ده‌رچووی "ئاماده‌یی، په‌یمانگا، زانكۆ" بێت له هه‌ر دوو به‌شی كاره‌با و میكانیك
2- به‌به‌ڵگه بیسه‌لمێنێت كه خه‌ڵكی شاری كه‌ركوكه
3- ده‌بێت ئه‌م پێداویستیانه پێشكه‌ش بكات " ناسنامه‌ی عیراقی، ناسنامه‌ی باری كه‌سێتی، فۆرمی خۆراك، كارتی زانیاری، چوار وێنه"
باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاره‌زووی دامه‌زراندن ده‌كه‌ن، ده‌توانن سه‌ردانی نوسینگه‌ی كه‌ركوكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بكه‌ن.
