فەرحان جەوھەر: پهرلهمان لەجیاتی خهمی خهڵك، خۆی به پهیڕهوی ناوخۆوە سهرقاڵ كردووه
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی زەرد (فەرحان جەوھەر) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "دیارە لە کۆبوونەوەی ڕابردوو مادەیەک لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان پەسەند کرا، ئەمڕۆ ھەشت مادەی دیکە پەسەند کران و، بڕیارە سبەینێیش گفتوگۆ بەردەوام بێ دەربارەی پەیڕەوی ناوخۆ."
ڕوونیشی کردەوە، پەیڕەوی ناوخۆ لە ١٤٩ مادە پێک دێت و ڕەنگە مانگێ دوو مانگی بوێت تاوەکو پەسەند دەکرێت، ھەرچەندیشە زۆر گۆڕانکاری لە پەیڕەوی ناوخۆ نەکراوە.
(فەرحان جەوھەر) گوتیشی، زۆر پرسی گرنگ ھەیە کە پێویستە پەرلەمان خۆی کاری لەسەر بکات، لەوانە قەیرانی دارایی و کۆچی گەنجان و شەڕی داعش، بەڵام پەرلەمان خۆی بە پەیڕەوی ناوخۆوە سەرقاڵ كردووه، کەچی پێویستە خەمی خەڵکی بێت.
