له ‌به‌غدا په‌یكه‌رێكی بارزانى نه‌مر داده‌نرێ

له ‌به‌غدا په‌یكه‌رێكی بارزانى نه‌مر داده‌نرێ
به‌رپرسى لقى پێنجى پارتیی دیموكراتى كوردستان له ‌به‌غدا رایده‌گه‌ینێت ئاماده‌كارى ده‌كه‌ن بۆ دانانى په‌یكه‌رێكی (بارزانى نه‌مر) له ‌شارى به‌غدا.

(محه‌مه‌دئه‌مین ده‌لۆ) به‌رپرسى لقى پێنجى پارتیى دیموكراتى كوردستان له ‌به‌غدا رایگەیاند: "له‌لایه‌ن شێوه‌كار و په‌یكه‌رتاش هونه‌رمه‌ند (داخل مه‌نده‌لاوى) كه‌ دانیشتووى شارى مه‌نده‌لیه‌ په‌یكه‌رێكی (بارزانى نه‌مر) وه‌كو خۆبه‌خش دروست كرا و پێشكه‌ش به‌ لقى پێنجى پارتیى دیموكراتى كوردستان كراوه."

به‌رپرسى لقى پێنجى پارتیى دیموكراتى كوردستان له ‌به‌غدا گوتیشى: "ئاماده‌كارى ده‌كه‌ین له ‌دواى جه‌ژن له‌ شوێنێكى گرنگى به‌غدا ئه‌م په‌یكه‌ره‌ دابنیێین و له‌ مه‌راسیمێكى شایسته‌دا په‌رده‌ له‌ سه‌ر په‌یكه‌رى (بارزانى نه‌مر) لا ده‌ده‌ین."
Top