١٧١تەرمی تیرۆریستان برانەوە مووسڵ.. هەر وا خەندەق لێ دەدەن
(سەعید مەموزینی) بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "ئەمڕۆ تەرمی ١٧١تیرۆریستی داعش کە لە شارۆچکەی بێجی و لە شەڕی ھێزە ئەمنییەکانی عێراقدا کوژرابوون، براونەتەوە بۆ فەرمانگەی پزیشکی داوەری مووسڵ."
(مهموزینى) گوتیشی، داعش ٦٦تەرمی تیرۆریستانی لە گۆڕێکدا لەنێوان بەعاج و تەلەعفەر شاردووەتەوە، بۆ ئەوەی خەڵکی مووسڵ چاویان بە چەکدارە کوژراوەکانیان نەکەوێت.
دهشڵێت، جارێکی دیکە داعش لە ترسی ھێرشی ھێزی پێشمەرگە، دەستیان کردووەتەوە بە لێدانی خەندەق لە دەوروبەری مووسڵ.
