سبەینێ‌ پەرلەمان كۆدەبێتەوە

سبەینێ‌ پەرلەمان كۆدەبێتەوە
سكرتێری پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، سبەینێ‌ پەرلەمانی كوردستان دانیشتنی ئاسای خۆی ئەنجام دەدات.
فەخرەدین قادر، سكرتێری پەرلەمانی كوردستان بە خەندانی راگەیاند: "سبەینێ‌ یەك شەممە 20ی ئەیلولی 2015، پەرلەمانی كوردستان دانیشتنی سێیەمی ئاسای خولی پایزە ئەنجام دەدات"
سەبارەت بە بەرنامەی كاری دانیشتنی پەرلەمان سكرتێری پەرلەمان وتی: "بەردەوامبوون لەسەر گفتوگۆكردنی (پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان)، كە لەلایەن لیژنەی كاتی بۆ پێداچوونەوەی پەیڕەوی ناوخۆ ئامادەكراوە، بەپێی بڕیاری ژمارە (26)ی ساڵی 2014 و بڕگەی (8) لە ماددەی (پەنجا و شەشەم)ی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، ژمارە (1)ی ساڵی 1992 هەمواركراو و پاڵپشت بە ماددەی (94)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو".
Top