شاندێك له پیاوانی ئایینی مه‌سیحیی به‌لجیكا، سه‌ردانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان كرد
شاندێكی پیاوانی ئایینی مه‌سیحی و، ژماره‌یه‌ك مه‌تران و قه‌شه‌ی وڵاتی به‌لجیكا سه‌ردانی میحوه‌ری باشیكیان كرد و، له‌لایه‌ن حه‌مید ئه‌فه‌ندی به‌رپرسی میحوه‌ر و ژماره‌یه‌ك له پله‌دارانی سه‌ربازی پێشوازییان لێ كرا.
گای هاربیهنی مه‌ترانی گه‌وره‌ی به‌لجیك سوپاسی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كرد له پاراستن و حه‌وانه‌وه‌ی ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره‌كان له دوای داگیركردنى مووسڵ له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوون و هاوكاری كراون و شوێنی نیشته‌جێ بوونیان بۆ دابین كرا.
دواتر شانده‌كه له نزیكه‌وه سه‌ردانی په‌رستگه و شوێنه ئایینییه‌كانیان له دێر مارمه‌تی كرد و له‌لایه‌ن مار یوسف مه‌ترانی كه‌نیسه‌ی دێر مه‌تی پێشوازی كران و له نزیكه‌وه گوێیان له داخوازی و كه‌موكوڕیی هاووڵاتیانی مه‌سیحی سنووری ده‌شتی مووسڵ گرت.
مه‌ترانی كه‌نیسه‌ی مارمه‌تی رایگه‌یاند نابێت رۆڵی پێشمه‌رگه‌مان له بیر بچێت كه بۆ پاراستنی مه‌سیحیه‌كان ده‌جه‌نگن و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش كاره‌باو خۆراك و پێداویستی ژیان بۆ مه‌سیحییه‌كان دابین ده‌كات.
