ئه‌و كوردانه‌ی له‌نه‌مسا له‌نێو بارهه‌ڵگره‌كه‌دا بوونه‌ قوربانی ته‌رمه‌كانیان ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌ هه‌رێم

ئه‌و كوردانه‌ی له‌نه‌مسا له‌نێو بارهه‌ڵگره‌كه‌دا بوونه‌ قوربانی ته‌رمه‌كانیان ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌ هه‌رێم
سەبارەت بە دوایین زانیاری دەربارەی قوربانیانی بارهەڵگرەکەی نەمسا و هێنانەوەی تەرمی قوربانیەکانی هەرێمی کوردستان، د. مستەفا ڕەمەزان نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە نەمسا ڕاگەیاند كه‌ له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی (نێچیرڤان بارزانی)، ته‌رمه‌كانی ئه‌و ڕووداوه‌ ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌ هه‌رێم.
(د. مستەفا ڕەمەزان) نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە نەمسا ڕایگه‌یاند: "لەسەر ڕاسپاردەی (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دوای هەماهەنگی نێوان فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و وەزارەتی ناوخۆ و نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە نەمسا و کەسوکاری قوربانیان، دوای تەواوبوونی ڕێکاری یاسایی و ئیداری، بەم نزیکانە تەرمی ئەو قوربانییە کوردانە دەهێنینەوە کە لە ئاخروئۆخری مانگی ٨/٢٠١٥، لە ناو بارهەڵگرێکدا لە سنووری نەمسا خنکابوون."
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە نەمسا گوتیشی كه‌، ئەوکات ناسنامەی هیچ یەکێک لە پەنابەرەکان ئاشکرا نەکرا، چونکە هیچ ناسنامە و بەڵگەنامەیەکیان لا نەبوو. بەڵام بە داخەوە دیارە قوربانییەکان شانزەیان خەڵکی هەرێمی کوردستانن؛ ڕەنگە زیاتریش بێت."
ڕۆژی ١٣/٩/٢٠١٥ کەسوکاری ١٣ قوربانی سەردانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتیان کرد و لە لایەن فەلاح مستەفاوە پێشوازییان لێ کرا و بەڵێنیان پێ درا کە حکوومەتی هەرێم بەوپەڕی تواناوە هەوڵ دەدات ڕێکارە یاسایی و ئیدارییەکان لەگەڵ حکوومەتی نەمسا تەواو بکات. هاوکات باڵیۆزخانەی عێراق لە نەمسا و سالار مەحموود سەرۆکی لیژنەی کۆمەڵگەی مەدەنی لە پەرلەمانی کوردستان ڕۆلیان هەبوو بۆ بەدواداچوون لەم کەیسە.
ئیستا ڕێکاری یاسایی بۆ ژمارەیەک لە قوربانیەکان تەواو بووە و بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای نیشاندانی هاوخەمیی خۆی، ئەرکی هێنانەوەی تەرمی قوربانیانی لە نەمسا بۆ هەرێمی کوردستان لە ئەستۆ گرت.
Top