شاندی سێناتی بەلجیکا داوای هاوکاری زیاتری سەربازی و مرۆڤی بۆ هەرێمی کوردستان دەكات

شاندی سێناتی بەلجیکا داوای هاوکاری زیاتری سەربازی و مرۆڤی بۆ هەرێمی کوردستان دەكات
لە راگەیاندراوێکی رۆژنامەڤانیدا شاندی سێناتۆرەکانی بەلجیکی کە سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد باسی بارودۆخی هەرێمی کوردستان دەکات و داوا لە حکەمەتی بەلجیکا دەکا کە یارمەتی کاراتر و باشتری هەرێمی کوردستان بدەن لە روی سیاسی و سەربازی و مرۆڤی و بە شێوازێکی راستەوخۆ چەک و تەقەمەنی بۆ کوردستان رەوانە بکەن. هەروها ئاماژە بەوە دەکەن کە لە بەرنامەیان دایە کە لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە و بەرگری وڵات کۆبنەوە بۆ ئەوەی داوایان لێ بکەن کە چ لە ئاستی وڵاتی بەلجیکا و چ لە ئاستی یەکێتی ئەوروپا کار بکەن بۆ گۆرنینی سیاسەتی هەنوکەیان بە ئاراستەی هاوکاری زیاتری هەرێمی کوردستان.

شاندی سێناتی بەلجیکا کە لە نوێنەری ٣ پارتی دەسەڵاتدار پێک هاتبوو لە کاتی سەردانیان لە گەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتی پەرلەمان و راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کۆ بوونەوە، لە سەر داوای نوێنەرایەتی حکەمەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد بە مەبەستی پتەوکردنی پەیوەندیەکانی نێوان بەلجیکا و هەرێمی کوردستان.
Top