هێرشێكی لەناكاوی داعش تێكشكێنرا
سەرچاوەیەک لە فەرماندەی هێزی پشتیوانی 1ی پێشمەرگە رايگەیاند، كە شەوی رابردوو هێزەکانی پێشمەرگە بەتووندی وەڵامی هێرشێکی لەناکاوی داعشیان داوەتەوە و تێکیان شکاندووە.
سەرچاوەکەی پێشمەرگە راشیگەیاند، كە هێزەکانی پێشمەرگە ئۆتۆمبێلێکی داعشیان تەقاندووەتەوە، لە هێرشەكەشدا داعش ژمارەیەك كوژراو و برینداری داوە. بەبێ ئەوەی ئاماژە بەهیچ زیانێكی گیانی پێشمەرگە بكات.
میحوەری ناوەرانی هێزی پێشمەرگە دەكەوێتە دەشتی نەینەوا و کەمتر لە 10 کیلۆمەتر لە شاری موسڵەوە دوورە، نزیکی ئەو میحوەرەش وایکردووە بەردەوام پێكدادانی تێدا رووبدات. لە ماوەی رابردووداو چەندینجار چەکدارانی داعش لەو میحوەرە هێرشیان كردووەتەوە سەر هێزی پێشمەرگە، بەڵام تێكشكێندراون.
رووداو
