فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه یاسایه‌كی تایبه‌ت به خۆی دە‌بێ
(ڤیان عه‌باس) جێگری به‌رپرسی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندی و ڕه‌وه‌ندی كوردستانی له په‌رله‌مانی كوردستان، بە ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ده‌بینم سیاسه‌تی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌ركه‌وتوویی كاره‌كانی خۆی ده‌کات له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌تی كه بۆی دانراوه كاری كردووه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییە نێوده‌وڵه‌تییەکانی هه‌رێم له‌سه‌ر بنیاتی تێگه‌شتن و ڕێزگرتن بێت و، هه‌میشه كاری كردووه بۆ به‌ده‌ستهێنانی دیموكراسی دژی توندوتیژی و، هزری حزبی، بۆ چاره‌كردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان؛ توانیویه‌تی چه‌ندین هه‌نگاوی گه‌وره و گرینگ بهاوێژێت تا ده‌وڵه‌ت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێم بكرێت؛ ئه‌مه‌ش كراوه، وه‌كو هه‌موومان ده‌بینین زۆربه‌ی سه‌ردان و كۆبونه‌وه و كۆنفرانسه‌كان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێم كراوه وه‌كو ده‌وڵه‌ت نه‌ك وه‌كو هه‌رێم؛ له‌گه‌لێك بواردا وه‌كو وه‌زاره‌ت مامه‌ڵە له‌گه‌ڵ ئەم فه‌رمانگه‌یەدا كراوه، ئه‌م هه‌نگاوانه‌ش وه‌كو ده‌ستكه‌وت ده‌بینین و شانازیی پێوه ده‌كه‌ین."
سه‌باره‌ت به یاسایه‌كی تایبه‌ت به فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم (ڤیان) گوتی: "خۆی ئه‌م فه‌رمانگه‌یه زیاتر كاری له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه به هاوكاری له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕه‌وه‌ندی كوردستان له په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی یاسایه‌كی تایبه‌تی هه‌بێت ئێستاش له‌م بواره‌دا چه‌ندین هه‌نگاومان ناوه."
