به‌یانی كۆبوونه‌وه‌ی پێنجقۆڵی به‌ڕێوه ده‌چێت
(د. فرسه‌ت سۆفی) ئه‌ندامی یاسایی له‌شاندی دانوستانکەری پارتیی دیموكراتی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "پارتی به ئۆمێده ده‌چێته كۆبوونه‌وه‌ی به‌یانی بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ 4 لایه‌نه‌كه‌ی دیكه بگه‌ینه ڕێككه‌وتن، هیوادارم كۆبوونه‌وه‌کەی به‌یانی دواكۆبوونه‌وه بێت بۆ ئه‌وه‌ی دڵی هاووڵاتیانی خۆمان خۆش بكه‌ین."
گوتیشی: "كۆبوونه‌وه‌کەی به‌یانی جیاوازه له هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كانی دیكه، چونكه هه‌رهه‌موومان به زیاتر له تێڕوانینێك ده‌چینه كۆبوونه‌وه، مانای وایه ڕێككه‌وتن ئاسانه، هیوادارم بگه‌ینه ڕیككه‌وتن، چونكه له‌م قۆناغه‌دا بۆ گه‌لی كورد زۆر گرینگه یه‌كڕیز بن و، ناوماڵی خۆمان ڕێك بخه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به ئامانجه‌كانی خۆمان بگه‌ین".
