عارف تەیفوور: لە میحوەری خازردا چەکی کیمیایی بەکار نەھاتووە

عارف تەیفوور: لە میحوەری خازردا چەکی کیمیایی بەکار نەھاتووە
دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ئەوەی کە لەمیحوەری خازر داعش چەکی کیمیاوی بەکارھێناوە، سەرپەرشتیاری میحوەری خازر ئەو دەنگۆیە ڕەت دەکاتەوە و دەڵێ، بە ھیچ شێوەیەک چەکی کیمیاوی بەکار نەھاتووە.

سەرپەرشتیاری میحوەری خازر (عارف تەیفوور) ڕایگەیاند: "دوێنێ شەو تیرۆریستانی داعش ھێزی پێشمەرگەیان تۆپباران کرد و، ھێزی پێشمەرگەش بە توندی وه‌ڵامی دانەوە؛ دەنگۆی تەقاندنی چەکی کیمیایی راست نییه‌."

(عارف تەیفوور) گوتیشی، لە چێشتخانەی ھێزی پێشمەرگەدا بوتلێک غاز تەقیبوویەوە و، بۆنغازەکە بڵاو بووبوویە؛ دەنگۆی چەکی کیمیایی هی ئەوە بوو."
Top