له داقوق 12 تیرۆریست ده‌ستگیركران
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى قه‌زاو ناحیه‌كانى كه‌ركوك راىگه‌یاند: كه له هه‌ڵمه‌تێكى پۆلیسى قه‌زاو ناحیه‌كان و ئاسایشى شارۆچكه‌ى داقوق؛ توانرا چه‌ند گه‌ڕه‌كێك پشكنینى بۆ بكرێت و له ئه‌نجامدا 12 تیرۆریست و گومان‌لێكراو ده‌ستگیر كران؛ له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌ر داگرتنى ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلى بێ به‌ڵگه‌نامه و چه‌ند پارچه چه‌كێك.
