لەگەڵ هەڵوەشانەوەی سیستمی دەوڵەتی كۆن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەموو شتێك كەوتە ژێر پرسیارەوە و سەقامگیریی دەوڵەتی لەرزاند
د.پۆڵ سالم هەروەها گوتی: پێموایە باس لە شتێك دەكەی كە ئێستا زۆر خەڵك لە وڵاتەیەكگرتووەكان دەیڵێن. ئەوان دەڵێن كاتێك دەستێوەردان دەكەین، باش نییە و كاتێك دەستێوەردانیش ناكەین هەر باش نییە، بۆیە تەواو سەریان لێتێكچووە، چی بكەن، ئەمەش هانی سەرۆك ئۆبامای داوە كە بڵێت مادام هیچ شتێك باش نییە، ئەوا وا باشترە بۆ وڵاتەیەكگرتووەكان كە تێوەنەگلێ و چەندین تریلیۆن دۆلار سەرف نەكات و هەزاران سەربازی نەجووڵێنێت لەبەر ئەوەی ئەمانە هیچی كار ناكاتە سەر مەسەلەكە. بۆچوونی من ئەوەیە كە گەر بگەڕێینەوە بۆ ئەوەی پێشتر لە سەرەتادا وتم كە دەوڵەتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕاستیدا شكستیان خواردووە، ئەو دەوڵەتانەی هەمانە وەك عێراق و سووریا و یەمەن و لیبیا بە شێوە و دامەزراوە دەوڵەتن، رێژەی ئەو كێشانەی هەمانە لە وڵاتەكان و ناوچەكەدا زۆر توندە و پێموایە وڵاتە یەكگرتووەكان و ئەوانی دی گەیشتونەتە ئەو دەرئەنجامەی كە كێشەكان ناتوانرێن بە سادەیی بە هێزە بیانییەكانی وەك ئەوەی وڵاتەیەكگرتووەكان تێوەبگلێت، چارەسەر بكرێت، كێشەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر گەورەتر بوون و زیاتر پێوەندی بە دەوڵەتانی ناوچەكەوە هەیە كە وڵاتەكانیان لە شەڕ و ناكۆكی بەوەكالەت ڕزگار بكەن.
شايانى باسه سالم هەروەها گوتی: ئێستا حكومەتی وڵاتەیەكگرتووەكان و سەرۆك ئۆباما ئەوەیان هەڵبژاردووە كە دەستێوەردان لە سووریا نەكەن، بۆیە دەتوانی بڵێی دەبوایە و نەدەبوایە، بەڵام لەهەمان كاتدا وڵاتێكی بیانی مافی خۆیەتی بڕیاری خۆی بدات، ئەمە شتێكی ئۆتۆماتیكی نییە. هەر بۆیە یەكەم و دوا ئیلتیزام بۆ ئەوانەی تێوەگلاون مەسەلەی مرۆییە، نەك سیاسی. بەرپرسیاریەتی ئەوەیە كە بیر لە منداڵ و ژن و پیاوی سڤیل بكەیتەوە كە دەناڵێنن بە دەست جەنگەوە، ئەمەش بەرپرسیاریەتییەكی گشتیە بۆ هەموو وڵاتان هەر لە وڵاتەیەكگرتوەكانەوە بۆ ئەوروپا و توركیا و ئێران و تا دەگاتە ژاپۆن و ئوستڕالیاش، یەكەم بەرپرسیاریەتیش لەسەر خۆمانە، بۆیە دەڵێم خۆمان لەبەر ئەوەی منیش لوبنانیم، لەسەر دەوڵەت و كۆمەڵگەكانمانە كە دەبێت ڕێگەیەك بدۆزینەوە بۆ دەربازبوون، ئەو كاتە هەموو لایەك دەتوانێت یارمەتیمان بدات، بەڵام ناتوانن لە جێی ئێمە بن و كارەكانی ئێمە بكەن. زۆر جار ئەو كێشانەی بۆ نموونە عێراق پیایدا دەڕوات، لەوانەیە بەشێوەیەكی گشتی باش نەبێت. سەیری مێژووی ئەوروپا بكە كە زۆری خایاند تا گەیشتنە ئەم ئاستەی ئێستا.
لە كۆتایی قسەكانیدا د.پۆڵ گوتی: یەكەم هۆكاری بنەڕەتی پەنابەران و وێرانكاری لە سووریا داعش و بەرەی نوسرە نییە، بەڵكو ئەوەیە چۆن رژێمی ئەسەد مامەڵەی لەگەڵ خۆپیشاندەران و پاشان ڕاپەڕیندا كرد، بۆیە كارەكانی ئەسەد هۆكاری یەكەمی ئاوارە و پەنابەرانە، هەر ئەمەش یەكەم هۆكاری دروستبوونی بەرەی نوسرە و داعشە، وەك دەزانی بەرەی نوسرە و داعش و قاعیدە لە سووریا نەبوون و هۆكاری بنەڕەتی هەڵوەشانەوەی ڕێككەوتنی سیاسی و كارەكانی دەوڵەت بوو لە سووریا، بەڵام ئێستا داعش و بەرەی نوسرە هەیە، هەندێكیان پاڵپشتییان هەیە لەلایەن هێزە بەوەكالەتەكان و ئێرانەوە، ئێستا لە ناوەڕاستی كارەساتێكی گەورەداین و تەنیا شتی بەسوود ئەوەیە بیر لەوە بكەینەوە چۆن لەمە دەربچین و بەرەو پێش بچین، ڕێگای بەرەوپێش چوونیش زۆر ڕوونە و هاوشێوەی ئەوەیە كە لە عێراقدا بەرەو پێش دەچێت.
بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە(1042)
