بەندكراوێكی دیكەی كورد لە سنە لەسێدارە درا

بەندكراوێكی دیكەی كورد لە سنە لەسێدارە درا
بەرەباینی ئەمڕۆ بەندكراوێكی كورد لە شاری سنە لەلایەن دەزگای دادوەریی كۆمای ئیسلامیی ئێرانەوە لەسێدارە درا.

بەپێی هەواڵی ناوەندی چالاكانی مافی مرۆڤی كوردستان بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 16 ـ 9 ـ 2015 “رەئووف حەسەنی” بەندكراوی كورد كە بە تۆمەتی كوشتنی كەسێك سزای سێدارەی بۆ بڕابووەوە، لە زیندانی ناوەندیی سنە حوكمەكەی بەڕێوە چوو.

بەپێی هەمان سەرچاوە دوێنێ‌ سێشەممە ناوبراو برابووە ووری تاكەكەسی.

رەئووف حەسەنی كە بە تۆمەتی كوشتنی كەسێك زیندانی و سزای سێدارەی بۆ بڕابووەوە، ماوەی 13 ساڵیش لە زینداندا بوو.

لە ماوەی ئەو چەند ساڵەدا بەشێكی زۆر لە چالاكوانانی مەدەنی، فەرهەنگی و كەسوكاری ئەو كەسە داوایان لە بنەماڵەی كوژراوەكە كردبوو كە سزای سێدارەكەی ببەخشن، بەڵام قبووڵیان نەكردووە و سەرەنجام ئەمڕۆ حوكمەكەی جێبەجێ‌ كرا.

چوونەسەری ئامار و رێژەی لەسێدارەدان لە ئێران لە کاتێک دایە کەلە رۆژانی رابردوودا شوورای باڵای مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی رەوشی سێدارە و و مافی مرۆڤ و بەڕێوەچوونی دادگایی نادادپەروەران رەخنەی توندی لە ئێران گرت.







باسنیوز
Top