"پێشمەرگە دەچێتە رۆژئاوای کوردستان"

هێمن هەورامی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە توویتێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت:" هێزی پێشمەرگە دەچێتە رۆژئاوای کوردستان".
هێمن هەورامی، لەلاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەلایەتی توویتەر، ئاماژەبەوەدەکات، کە هێزی پێشمەرگەی رۆژئاوای کوردستان، کە لە باشووری کوردستان راهێنانی سەربازییان بینیوە، دەچنەوە رۆژئاوای کوردستان.
هێمن هەورامی،دەشڵێت:"پێشمەرگە بۆ پاراستنی رۆژئاوای کوردستان و شەڕی دژی داعش، دەگەڕێنەوە رۆژئاوای کوردستان."
هێمن هەورامی لەسەر تویترەکەی نووسیویەتی:" پێشمەرگەکانی رۆژئاوای کوردستان کە حکومەتی هەرێمی کوردستان پەروەردەی سەربازی پێداون، دەگەڕێنەوە رۆژئاوای کوردستان. لەگەڵ پەیەدە دەبن بۆ شەڕی دژی داعش بەمەبەستی پاراستنی ناوچە کوردییەکان."
Top