ئەنجوومەنی وەزیران پشووی جەژنی قوربانی دیاریكرد

 ئەنجوومەنی وەزیران پشووی جەژنی قوربانی دیاریكرد
ئەمڕۆ سێشەممە 15 ی ئەیلوولی 2015، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان پشووی جەژنی قوربانی دیاریكرد. رۆژی پێنجشەممە 24 ی ئەیلوولی 2015 جەژنی قوربانە.

سەفین دزەیی، گوتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە روونكردنەوەیەكدا راگەیاند، كە پشوو لە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو 2015/9/23 ـەوە دەستپێدەكات و تا رۆژی دووشەمە 2015/9/28 بەردەوام دەبێت.

بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، رۆژی سێشەممە 2015/9/29 دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە. ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران پشووی جەژنی قوربانی دیاریكر دوای 75 رۆژ، ئەنجوومەنی وەزیران دەستی بە كۆبوونەوەكانی كردەوە.

گوتەبێژی حكومەت لە روونكردنەوەكەدا دەڵێت "بەم بۆنەیەوە پیرۆزباییەكی گەرم لە خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان لە سەنگەرەكانی پێشەوەی شەڕی دژە تیرۆر و تێكڕای موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەین، هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خۆشی و ئارامی و سەقامگیری لە هەرێمی كوردستان و سەركەوتن بەسەر تیرۆر".
Top