وەزیری پەروەردە: زیاتر لە ملیۆنێک و 700 هەزار قوتابیمان هەیە
پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردە لە میانەی وتارێکیدا لە مەراسیمی لێدانی یەکەم زەنگی خوێندن لە قوتابخانەکاندا رایگەیاند، کە سەرەڕای ئاستەنگە ناوخۆیی و دەرەکییەکان، پرۆسەی خوێندن لە باشووری کوردستان ناوەستێت و بەردەوام دەبێت.
بەپێی گوتەکانی پشتیوان سادق، ئەمڕۆ سێشەممە 15ـی ئەیلول، کە زیاتر لە ملیۆنێک و 700 هەزار قوتابی روویان لە قوتابخانەکانیان کردووە بۆ درێژەدان بە خوێندن و زیاتر لە 50 هەزاریشیان، یەکەم ساڵی خوێندنیانە.
وەزیری پەروەردە هەروەها ئاماژەی بەوەرکرد، کە ئەمساڵ، بڕیارەکانی کۆنگرەی پەروەردەیی جێبەجێدەکەن و قوتابخانەی زیاتری ئینگلیزیش دەکرێنەوە.
پشتیوان سادق راشیگەیاند، کە وێڕای قەیرانی دارایی، بەڵام وەزارەتی پەروەردە زیاتر لە سێ ملیار دیناری بۆ پێداویستییەکانی پرۆسەی خوێندن دابینکردووە و 12.5 ملیار دیناریشیان لە چاپکردنی کتێبەکانی خوێندن خەرجکردووە.
باسنیوز
