شنگال.. چوار پێشمه‌رگه شه‌هید بوون
ئیسماعیل دۆسكی، ئه‌فسه‌ری پێشمه‌رگه له میحوه‌ری شه‌نگال به خه‌ندان_ی راگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 14ی ئه‌یلولی 2015، له میحوه‌ری شه‌نگال به‌هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی گوللـههاوهنێكی چه‌كدارانی داعش چوار پێشمه‌رگه شه‌هید بوون و ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی تریش بریندار بوون".
وتیشی :"دوای ئه‌وه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان به چڕی بۆردومانی چه‌كدارانی داعشیان كردووه و 11 چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه‌یان كوشت و 15 چه‌كداری تریشیان بریندار كردووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌پێی زانیارییه ههواڵگرییهكانیانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له میحوه‌ری شه‌نكال فڕۆكه جه‌نگییه‌كان سێ باره‌گای سه‌ره‌كی داعشیان خاپوور كرد.
