سبه‌ی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن، دامه‌زراندن ڕاده‌گه‌یێنێت
گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران له‌هه‌رێمی كوردستان (شێروان زرار نه‌بی)، ڕایگەیاند: "سبەینێ سەعات 10ـی سەرلەبهیانی له هوتێل چوارچرا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانی كۆمیسۆن ڕاده‌گه‌یێنین له‌گه‌ڵ ته‌واوی زانیارییه‌كان و پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كان له ڕێگه‌ی داتاشۆوه دیار ده‌كه‌ین."
(شێروان) گوتیشی: "وا بڕیاره به پێی هه‌یكه‌لی خۆمان كه داوامان كردووه و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاری له‌سه‌ر داوه 535 كه‌س بۆ وهزیفە جۆراوجۆرەکان كۆمسیۆن دابمەزرێن."
له‌باره‌ی شێوازی پركردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كه گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران له هه‌رێمی كوردستان گوتی: "له ڕێگه‌ی سایتی خۆمان به شێوه‌ی ئه‌لكترۆنی فۆرمه‌كه پڕ دەکرێتەوە و، دواتریش ده‌نێردرێت بۆ لای ئێمه له كۆمسیۆن پاشان نامه‌یه‌ك به‌و كه‌سه ده‌گات كه داواكه‌ی پێشكه‌ش كردووه كه نامه‌كه‌ی گه‌یشتووه دواتر له‌لای خۆمان لیژنه‌یه‌ك پێكهاتووه ئه‌و کارنامە (cv)یانه ئاماده ده‌كه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی مه‌رجه‌كانیان تێدایه و، له دوو به‌شی پێشكه‌ش كردن و، چاوپێكه‌وتن ده‌رچوون مافیان ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی مه‌رجه‌كان نهیانگرێتهوە، ناخرێنه نێو پێشبركێیهكەوە."
