ئه‌نجوومه‌نی كوردانی ئێزدی پێك هێنرا
(شێخ شامۆ) ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی كوردانی ئێزدی گوتی: "ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه ده‌بێته شوێنی ده‌ربڕینی هه‌موو كوردانی ئێزدی كه له هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی جیهان ده‌ژین."
ئه‌وه‌شی گوت: "له‌و قۆناغه‌دا زیاتر له هه‌موو قۆناغه‌كانی دیكه، كوردانی ئێزدی پێویستیان به ڕێكخستنی كۆمه‌ڵگه‌ی خۆیان هه‌یه، با خه‌ڵك پێی وا نەبێ ئه‌وه شتێكی سیاسیه، كوردانی ئێزدی به خۆش حاڵیه‌وه ڕه‌زامه‌نی پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نێكی تایبه‌ت به خۆیان له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتووه، له هه‌مان كاتیش‌دا به پێی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان كه ئێستا ئاماده ده‌كرێت، له‌و به‌شه‌ی گرێ دراوه به ماف و ئازادی ئێزدییه‌كان خاڵێك هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان چ ئاینیی بن، چ نه‌ته‌وه‌یی، ئازادن بۆ دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌ن و به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانی خۆیان.
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی كوردانی ئێزدی، زیاتر ده‌ڵێ: "ئه‌نجوومه‌نه‌كه له 100 ئه‌ندام پێك دێت و، 10% ئه‌ندامه‌كانی ئافره‌ت ده‌بن، هه‌روه‌ها 70% ئه‌ندامه‌كانی خه‌ڵكی شنگال ده‌بن، كه‌سی رۆشنبیر له خۆده‌گرێت، ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر 8 لیژنه‌دا، هه‌ر لیژنه‌یه‌ك له بوارێكی تایبه‌تدا كاری خۆی ده‌كات، كه ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه تایبه‌ت ده‌بێت به كاروباری ئێزدییه‌كان چ له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ، چ له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌دا."
